كۆبونه‌وه‌ى تايبه‌ت به‌وه‌رگرتنى خوێندكاران بۆ ساڵى 2020-2021
بەرێوەبەرایەتی خوێندنی تایبەت لە وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی ، ئەمرۆ سێشەممە رێکەوتی 2020/4/14 كۆبونه‌وه‌يه‌كى ئه‌نجامدا سه‌باره‌ت به ڕێنماییه‌كانی وه‌رگرتنی خوێندكاران له زانكۆ و په‌یمانگا تايبه‌ته‌كان بۆ ساڵی خوێندنی 2020-2021 . بەرێز (خه‌نده عزيز رشيد) لێپرسراوى يه‌كه‌ى تۆمارى په‌يمانگاكه‌مان بەشداری کرد لەم كۆبوونه‌وه‌یه، كه سەرجەم بەرێوەبەرانی وه‌رگرتن و تۆمارەکانی زانكۆ و په‌یمانگا تایبەتەکانی ھەرێمی کوردستان بە رێگای ڤیدیۆ کۆنفراس به‌شداربون. شایەنی باسە له كۆبوونه‌وه‌كه سەرجەم بڕگە و تەوەرەکانی ڕێنمایی ژماره (4)ی تایبەت بە مه‌رج و ڕێنماییه‌كانی وه‌رگرتنی خوێندكاران له زانكۆ و په‌یمانگاكان بۆ ساڵی خوێندنی (2020-2021) تاوتوێ کرا .
تێبینی و پێشنیار